پەسەندکردنی پڕۆژەی دروستکردنی زیاتر لە ٢٦ هەزار یەکەی نوێی نیشتەجێبوون بۆ سەهیۆنییەکان لە کەرتی ڕۆژئاوا
پەیمانگای توێژینەوەی کارپێکراو – قودس (ئەریج) ڕایگەیاند کە حکومەتی رژێمی سەهیۆنی لە سەرەتای ساڵی ٢٠٢٥ەوە تا کۆتایی مانگی تشرینی یەکەم، ١٩٤ پڕۆژەی نیشتەجێبوونی پێشکەش کردووە، کە دروستکردنی زیاتر لە ٢٦ هەزار یەکەی نوێی نیشتەجێبوون لە کەرتی ڕۆژئاوای داگیرکراودا لەخۆدەگرێت.
بەگوێرەی ناوەندی ڕاگەیاندنی فەلەستین، ئەم پڕۆژانە زیاتر لە ٣٠ هەزار دۆنم لە زەوییە فەلەستینییەکان دەگرێتەوە و زۆرترین جەختیان لەسەر پارێزگای قودسی داگیرکراو بووە؛ بابەتێک کە بە گوتەی ئەریج، بە گەورەترین شەپۆلی فراوانکردنی نیشتەجێبوون لە ساڵانی ڕابردوودا دادەنرێت.
بەپێی ئەم ڕاپۆرتە، پڕۆژە نوێیەکان بە شێوەیەکی سەرەکی ئاراستەی فراوانکردنی نیشتەجێگەکانی دەوروبەری قودسی ڕۆژهەڵات کراون و نیشتەجێگەکانی مەعالیە ئەدومیم و گڤعات زئیڤ لە سەرەوەی ئامانجەکانی فراوانکردندان. تەنها بۆ گڤعات زئیڤ ٢٢ پڕۆژە و بۆ مەعالیە ئەدومیم ١٦ پڕۆژە پێشکەش کراوە، کە دووانیان پەیوەستن بە ناوچەی هەستیاری ئی١.
پارێزگاکانی بەیت لەحم، نابلوس، ڕامەڵڵا و سەلفیت-یش شاهیدی شەپۆلێک لە پڕۆژەکانی فراوانخوازیی داگیرکارانە بوون؛ لەوانە ١٧ پڕۆژە بۆ نیشتەجێگەی بیتار عیلیت و ١٤ پڕۆژە بۆ ئیفرات ٢ لە بەیت لەحم، و چەندین پڕۆژە بۆ نیشتەجێگەکانی عێلی، ئالۆن مۆرێ و مۆدیعین عیلیتی.
ئەریج جەختی کردووەتەوە کە نیشتەجێکردنی رژێمی سەهیۆنی پێشێلکاریی ئاشکرای یاسای نێودەوڵەتی و پێچەوانەی ماددەی ٤٩ی ڕێککەوتننامەی جنێڤ و بڕیارنامەی ٢٣٣٤ی ئەنجوومەنی ئاسایشە. ئەم دامەزراوەیە هۆشداریی داوە کە بەردەوامیی ئەم ڕەوتە، هاوشان لەگەڵ دەستبەسەرداگرتنی زەوییەکان و ڕووخاندنی خانووەکان، لە کردەوەدا یەکپارچەیی جوگرافیی کەناری ڕۆژئاوا لەناودەبات و ئەگەری دامەزراندنی دەوڵەتێکی سەربەخۆی فەڵەستینی لاواز دەکات.(İLKHA)
ئاگاداری: مافی له به رگرتنه وه ی بابه ته كانی ئیلكھه، پارێزراون ھه واڵی نوسراو، وێنه، ڤیدیۆ، به ھه مو جۆرێكیان، بۆ به ده ست ھێنان پێویسته نوسراو له نێوانمان ھه بێت یان به ڕه زامه ندی ئێمه بێت، پێچه وانه كه ی به ر پرسیاره تی یاسای تیایه
وەقفی خێرخوازی یەتیمەکان بەردەوامە لە دابەشکردنی خواردن لە کەناری غەززەی کە ڕووبەڕووی هێرشەکانی رژێمی داگیرکەر بووە.
لە ئەنجامی هێرشەکانی رژێمی داگیرکەری سەهیۆنی لە ٧ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٣یەوە لە کەرتی غەززە گەشتە ٧٠ هەزار و ٣٥٤ کەس و ژمارەی بریندارەکانیش گەشتە ١٧١ هەزار و ٣٠ کەس.
رژێمی سەهیۆنی لە شارۆچکەی تەکوعە ئاگادارییەکی بۆ لابردنی سەدان داری زەیتوون کە تەمەنیان لە سەرووی ٣٥ ساڵەوەیە، بەجێهێشتووە. بنەماڵە فەلەستینییەکان دەڵێن ئەمە یەکێکی دیکەیە لە دەستبەسەرداگرتنی زەوی و فراوانکردنی نیشتەجێبوون.
خالد مەشعەل، ڕێبەری بزووتنەوەی حەماس لە دەرەوەی وڵات، لە کۆنفرانسی "عهد القدس" لە ئیستانبوول داوای دامەزراندنی بەرەیەکی گوشاری جیهانی بۆ بەرگریکردن لە فەلەستین کرد.